کردنەوەى بەشێکى دیکەى پرۆژەى ١٢٠ مەتری

لە رێکەوتى ٢٠١٨/٢/١٩، (نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار )، بەشێکی دیکەی پرۆژی (١٢٠)مەتری کردووە. لەم مەراسیمەدا ھەریەکە لە بەرێزان (جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و کەریم سنجاری وەزیری ناوەخۆ و رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و سامان محمد احمد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر) و چەندین بەرپرسی تری حکومی و حزبی ئامادەبوون. بە کردنەوەی ئەو شەقامە چاوەڕێدەکرێت قەلەبالغی نێو شار بەتایبەت نێوان هەردوو رێگای هەولێر و کۆیە و هەولێر و پیرمام کەمببێتەوە. لە قۆناغی دووەمدا شەقامی 120 مەتری لە شەقامی سەرەکی هەولێر - پیرمام بۆ شەقامی سەرەکی هەولێر - کۆیە دەکرێتەوە. درێژیی رێگاکە نزیکەی ٥ کیلۆمەتر دەبێت. هاوکات شەقامەکە چوار سایدە، دوو سایدیان رێگای خێرا و سەرەکین، لەگەڵ دوو رێگای خزمەتگوزاریی و دوو بەرزە پرد و دوو ژێر پرد. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێدەکرێت و بە قەرز ئەو پڕۆژەیە جێبەجێدەکات. نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاریشی تێدا خەرجکراوە. بە کردنەوەی ئەو بەشەی شەقامی 120 مەتری، چاوەڕێی ئەوە دەکرێت قەلەبالغی نێو شار کەمببێتەوە، بەتایبەت ئەو قەلەبالغیەی لەنێوان رێگای هە�

له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 46
  • گشت رۆژه‌كان 9