کردنەوەى بەشێکى دیکەى پرۆژەى ١٢٠ مەتری

لە رێکەوتى ٢٠١٨/٢/١٩، (نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار )، بەشێکی دیکەی پرۆژی (١٢٠)مەتری کردووە. لەم مەراسیمەدا ھەریەکە لە بەرێزان (جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و کەریم سنجاری وەزیری ناوەخۆ و رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و سامان محمد احمد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر) و چەندین بەرپرسی تری حکومی و حزبی ئامادەبوون. بە کردنەوەی ئەو شەقامە چاوەڕێدەکرێت قەلەبالغی نێو شار بەتایبەت نێوان هەردوو رێگای هەولێر و کۆیە و هەولێر و پیرمام کەمببێتەوە. لە قۆناغی دووەمدا شەقامی 120 مەتری لە شەقامی سەرەکی هەولێر - پیرمام بۆ شەقامی سەرەکی هەولێر - کۆیە دەکرێتەوە. درێژیی رێگاکە نزیکەی ٥ کیلۆمەتر دەبێت. هاوکات شەقامەکە چوار سایدە، دوو سایدیان رێگای خێرا و سەرەکین، لەگەڵ دوو رێگای خزمەتگوزاریی و دوو بەرزە پرد و دوو ژێر پرد. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێدەکرێت و بە قەرز ئەو پڕۆژەیە جێبەجێدەکات. نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاریشی تێدا خەرجکراوە. بە کردنەوەی ئەو بەشەی شەقامی 120 مەتری، چاوەڕێی ئەوە دەکرێت قەلەبالغی نێو شار کەمببێتەوە، بەتایبەت ئەو قەلەبالغیەی لەنێوان رێگای هەولێر - کۆیە و هەولێر - پیرمام و نێوان ئەو دوو رێگایەدا هەیە. ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی رابردووەوە بەشێکی دیکەی شەقامەکە لە رێگای شۆڕشەوە بۆ رێگای کەرکووک بە ئاراستەی شارۆچکەی عەینکاوەدا کراوەتەوە. جێگەی باسە شەقامی ١٢٠م درێژترین شەقامی پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و درێژی شەقامەکە (٣٨)کیلۆمەترە و شەقامەکە بازنەییە و بە دەوری شاری ھەولێر دەسورێتەوە


له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 41
  • گشت رۆژه‌كان 9