پیرۆزبایى بەرێز سامان محمد احمد لە ئافرەتان بە بۆنەى ٨ ى مارس

ئەمرۆ ( ٢٠١٨/٣/٨) , بەرێز ئەندازیار ( سامان محمد أحمد ) سەرۆکى شارەوانى هەولێر , رۆژی ٨ مارس لە گشت ئافرەتانی جیهان پیرۆزکرد بەتایبەتى ئافرەتانى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر وەهەروەها پیرۆزبێت لە دایكم و هەموو ئافرەتانی كوردستان و جیهان،،دایك هەمیشە رێزلێگیراو و گرنگ بووە بە درێژایی مێژوو لە فەلسەفە و دنیابینی هەموو كەلتوور و ئاین و نەتەوەكان،سۆز و خەمخۆری دایكان بەشێوەیەكی دروست بۆ پەروەردەی نەوەكانیان هەمیشە مرۆڤی خاوەن ئیرادە و رەوشت بەرز وبەویژدان و راستگۆ و تەندروستی لێبەرهەم دێت.بەهیوام هەموو دایكان و ئافرەتانی ولاتەكەمان بەدووربن لە هەموو توند و تیژیەكی جەستەیی و رووحی و مافەكانیان پارێزراو بێت بۆ ئەوەی ئەوانیش شان بەشانی پیاوان بەشداربن لە بنیاتنانی داهاتوویەكی گەش و پێشكەوتوو بۆ خۆیان و ولاتەكەیان.......


له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 131
  • گشت رۆژه‌كان 9