چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی بەرێز ئەندازیار (سامان محمد بلباس ) لەگەل کەنالی وار

لە رێکەوتی (٢٠١٨/٨/١٤) بەرێز ئەندازیار (سامان محمد بلباس ) سەرۆکی شارەوانی ھەولێر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەل کەنالی وار وتى بە فرمانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و فەرمانی وەزارەت ئاگاداری خاوەن گرێ بەستەکان دەکەینەوە کە لەگەل سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر گرێبەستیان ئەنجام داوە کە پابەند نەبوونە بە بریارەکانی گرێ بەستەکە وە تائێستا پرۆژەنیان تەواو نەکردووە،یاخود وەکو ھەیکل ماوەتەوە ھێشتا زەوییە ھیچی تێدا دروست نەکراوە، ئەوا دەبێ بەزووترین کات تەواوی بکەن؛ لە ماوەی (١٥) رۆژدا ئەگەر لە ناوەوەی ھەرێمی کوردستان بێ وە بۆ ماوەی (٢٠) رۆژ ئەگەر لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بێ دەبێ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بکەن، ئەگەر پابەند نەبوون بەم رێنماییە ئەوا بە پێچەوانەوە کاردانەوەی یاساییان لەگەل دەکرێت و وەگرێبەستەکانیان ھەڵدەوەشێندرێتەوە .

 



له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 11
  • گشت رۆژه‌كان 9