ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت به فرۆشتنى ئەم پارچە زەویانەى خواره‌وه به‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا .... به پێ یاساى ژماره (32) ى سالى (1986) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ربدات له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر / به‌شى ( ژمێريارى داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى 20% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خه‌ملێنراو زیادكردنه‌كه له ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (12)ى نیوه‌رۆ رۆژى ( 15) يه‌مين ده‌ست پى ده‌كات , كرێ گرته پاره‌ى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. .. .زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته پێنج شەمە 6/ 12/ 2018
شوێن و جۆرى بەکار هێنان :
شوێنى ژمارە (3,2) بە رووبەرى (300م2) بۆ هەر یەکیان بۆ مەبەستى بازارى هاوچەرخ و ژمارە (5) بە رووبەری (600 م2) بۆ مەبەستى دوکان لە سەر پارچە زەوى (656 / 122 ک 45 وارش) بە پێ ى نەخشە 479k
ماوەى بە کرێدان : 15 ساڵ