بەشی هونەری

1- سەرۆکى بەشى هونەرى: هەلدەستێ بەم ئیشانەى خوارەوە:
ا/ سەرپەرشتى کردنى گشت پرۆژەکان سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى و بە دواداچوونیان و چارەسەر کردنى کێشەکانیان کاتى دێتە ڕوو 
ب / سەرپەرشتى کردنى گشت کارەکانى کارگێرى بەشى هونەرى لە گەڵ رێکخستنیان.
ج / دەست نیشان کردنى لیژنەکانى سەرپەرشتى کردنى پرۆژەکان چ بە رێگاى کۆمپانیاکان بن چ بە رێگاى لیژنەکانى راستەوخۆ.
د / ئامادە کردنى دەرخستەکانى پرۆژەکانى ستراتیژى سەر بە سەرۆکایەتیمان وە پەسەند کردنیان وە ئامادە کردنیان بە مەبەستى جێ بە جێ کردن.
ه / پەسند کردنى پیشینەکانى کۆمپانیاکان.
2- هۆبەى پرۆژەکان : راپەراندنى کارەکانى بەشى هونەرى لە رووى کارگێریەوە و بە دواداچوونى رێکخستنى دۆسیەکانى گشت پرۆژەکان ژ ئەوانەى بە رێگاى کۆمپانیا بن ژ ئەوانەى راستەوخۆ بن ، بە دواداچوونى کارەکانى کارمەندانى بەشى هونەرى لە رووى مۆڵەت و دەست بە کاربوونیان و چەسپاندنى دەست بە کاربوونى کارمەندى نوێ.
3- ژوورى ئەندزیاران : هەڵدەستن بە کارەکانى ئامادە کردنى دەرخستەکانى تایبەت بە پرۆژە ستراتیژیەکان وە دەرخستەکانى چاککردنەوەى بینایە و نۆژەن کردنیان لە گەڵ ئەرکى سەرپەرشتى کردنى پرۆژەکان و جێ بە جێ کردنیان.
4- ژوورى رووپێوان : هەڵدەستن بە کارى رووپێو کردنى گۆرەپانى پرۆژەکان بە شێوەى پرۆفایل لە گەڵ بەشدارى کردنیان لە جێ بە جێ کردنى پرۆژەکان بە هەماهەنگى لە گەڵ ئەندازیاران لە گەڵ دیار کردنى پارەى قیرتاو کردن بۆ باڵەخانەکان کە دروست دەکرێن لە لایەن هاووڵاتیان.
5- کۆمپیوتەر : هەڵدەستێ بە چاپ کردنى گشت نووسراوەکانى سەر بە بەشى هونەرى لە گەڵ داتا کردنى گشت زانیاریەکانى پێویست بۆ پرۆژەکان و کارمەندان.

له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 76
  • گشت رۆژه‌كان 9