بەشی موڵکایەتی


هۆبەکانى بەشى موڵکایەتى لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر : 

* هۆبەى شەهیدان : 
1. تۆمار کرنى ئەو زەویانەى کە بۆ شەهیدان تەرخان کراوە لە وەجبەکانى 1 ، 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 6 .
2. تۆمار کردنى خانوو کە بۆ شەهیدان تەرخان کراوە لە وەجبەى یەکەم و دووەم .


* هۆبەى زەوى و زار : 
1. پێدانى پشتگیرى بەو هاووڵاتیانەى کە لە ڕێگاى پڕۆژەکانەوە خانوو دەکڕن .
2. پێدانى پشتگیرى بۆ گشت فەرمانگە و لایەنانەى کە داواى پشتگیرى دەکەن .
3. تۆمارکردنى ئەو زەویانەى لە ڕێگاى پارێزگا تەرخان دەکرێن لە کەرتەکانى ( 75 ، 57 ) ک 44وارش
4. تۆمار کردنى ئەو زەویانەى کە وەک جێهێڵراوى هاووڵاتیان دەفرۆشرێت .
5. تۆمارکردنى مزگەوت بە ناوى ئەوقاف .
6. ئاراستەکردنى نووسراو بۆ ڕاست گردنەوەى ڕووبەر
7. ئاراستە کردنى نووسراو بۆ گشت ئەو زەویانەى کە تەرخان دەکرێن بۆ هاووڵاتیان بۆ بەڕێوەبەرایەتى تۆمارگەى خانووبەرەى هەولێر .
8. قەرەبوو کردنەوەى ئەو خاوەن موڵکانەى کە زەویەکانیان بەر شەقامى کۆڕنیش کەوتوون .
9. هەڵگرتنى ئەو بەراییانە کە وەک (اولیات) لە بەشى موڵکایەتى دەمێننەوە
10. جآبەجآ کردنى ئەو مامەڵانەى کە لە لیژنەى (تقدیر) دەردەچن .


* هۆبەى پاژ :
1. هەڵگرتنى گڵدانەوە .
2. کۆپى کردنى نووسراوەکانى بەشى موڵکایەتى .
3. چاپ کردنى نووسراوەکان بەشى موڵکایەتى .
4. وەرگرتنى ئەو پارانەى کە لەسەر فەرمانبەر و هاووڵاتیان ماون وەک قست .


* هۆبەى کۆمپیوتەر: 
1. ووردبینى کردنى ئەو ناو و لیستانەى کە بۆمان دێن دام و دەزگا حکومیەکان کە بزانرآ سوودمەندن یاخود نا.
2. دروست کردنى لیستى تیر و پشک بۆ ئەو کەسانەى کە ڕەزامەندى ئەنجوومەنى وەزیرانیان هەیە .
3. داخلڕ کردنى ئەو ناوانەى کە زەویان بۆ تەرخان کراوە .


* هۆبەى دۆسیەکان :
1. ووردبینى کردنى ئەو ژمارانەى کە لە کۆمپیوتەر دەردەچن کە سوودمەندن یان نا .
2. هەڵگرتنى دۆسیەى ئەو کەسانەى کە زەویان بۆ تەرخان کراوە بە .
3. بردنى ئەو نووسراوانە بۆ تاپۆ کە لە لاى ئێمە تەواو بووە .


له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 64
  • گشت رۆژه‌كان 9