بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک

دەربارەی بەڕێوەبەڕ

ناوى تەواو : بەشدار روا گوڵ بەرزنجى
شوێنى لە دایک بوون / شارى هەولێر – ساڵى 1972
دەرچووى کۆلێژى ئەندازیارى / بەشى شارستانى 1996
لە رێکەوتى 2/2/1997 لە وەزارەتى ئاوەدان کردنەوە و نیشتە جێ کردن دامەزراوە.
ئیش و کارەکانى بەرێزیان لە بەرێوەبەرایەتى ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردنى هەولێر
ساڵى 1997 - بەدواداچوونى پرۆژەکان
ساڵى 1998 – بەرێوەبەرى پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى رێگاى هاملتۆن
ساڵى 1999 تا 2001 – جێ بەجێ کارى پرۆژەى دروست کردنى رێگاى سەفین
سالى 2001 تا 2002 – بەرێوەبەرى پرۆژەى رێگاى (دارەبەن – ئاوەگرد )
ساڵى 2002 تا 2005 – جێ بە جێ کارى پرۆژەى دروست کردنى رێگاى دوو سایدى (هەولێر – پیرمام)
ساڵى 2005 تا 2006 – بەرێوەبەرى پرۆژەى دروست کردنى رێگاى گوندى (حوجران – رەزگە)
ساڵى 2006 تا 2007 – بەرێوەبەرى پرۆژەى چاککردنەوە و قیرتاوکردنى رێگاى (بەستۆرە – خالوان)
ساڵى 2007 تا 2008 – ئەندازیارى سەرپەرشتیارى پرۆژەى چاککردنەوەو دروست کردنى پردى گومەسپان
ساڵى 2008 تا 2010 – بەرێوەبەرى پرۆژەى فراوان کردن و چاککردنەوە و قیرتاوکردنى رێگاى ( سولاوک – گەرۆتە) کە بەشێوەى راستەوخۆ جێ بە جێ کرا
ساڵى 2010 تا 2012 – بەرێوەبەرى پرۆژەى دروست کردنى سایدى دووەمى رێگاى (هەولێر – دیبەگە – مخمور) قۆناغى یەکەم ، لە هەمان کاتدا بەرێوەبەرى پرۆژەى دروست کردنى رێگاى گوندى دووگردکان ، وە بەرێوەبەرى پرۆژەى دروست کردنى سایدى دووەمى رێگاى ( مخمور – هەولێر ) / قۆناغى سێ یەم بە درێژى (7،150 کم)
ساڵانى 2000 تا 2007 – بەرپرسى پاککردنەوەى تیمى بەفر ڕامالینى رێگاى (هەولێر – پیرمام – سەرى بڵند)
لەبەروارى 28/3/2012 بووە بە بەرێوەبەرى شارەوانى یەک

پەیوەندی :
ژمارەی مۆبایل : 07504456587
Email- bashdar72@yahoo.com

پەیکەری ڕێکخستن

بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی

-خۆیەتی
-ژمێریاری
-ووردبینی
-مۆلەت دان
-لێژنەی بەفرزۆن (ئاراستەکردن)
-نەخشەدانان
-هونەری
-پلان دانان و IT
-یاسا
-کۆگا
-گەراج وئامێرەکان
-خزمەت گوزاری

گەڕەکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی

١. تەیراوە
٢.سێتاقان
٣.خانەقا
٤.سەیداوە
٥.تەعجیل
٦.زانیاری
٧.بازار
٨.عەرەب
٩.منارە

کار و چالاکییە کانى بەشەکانى بەرێوەبەرایەتى

بەشى خۆیەتى :- هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە.
•ناردن و وەرگرتنى نوسراو- دامەزراندنى فەرمانبەر – گواستنەوەى راژە- گۆرینى ناونیشانى فەرمانبەر- بەرزکردنەوەى مووچە- خانەنشین کردنى فەرمانبەران - فەرمانى کارگێرى دەرکردنى دەرمالە- ئاراستەکردنى سزا- پێدانى رێز و سوپاس- ئاراستەکردنى نوسراوى سەرپێچى بۆ فەرمانگەکان- رێکخستنى میلاکاتى فەرمانبەران- هەڵگرتن و دەرهێنانى بەراییەکان لە دۆسیە- پرسگا- ڕێنمایى پاسەوانەکان – داتاکردنى کۆمپیوتەر- سەرپەرشتى کردنى پاککەرەوەکان.
بەشى ژمێریارى :- لە دوو هۆبە پێک دێت بەم شێوەى خوارەوە.
•هۆبەى موچە :- هەڵدەستێت بە ئامادەکردن و رێکخستنى موچە و دابەش کردنى بەسەر فەرمانبەران.
•هۆبەى گەنجینە(ێندوق):- هەڵدەستێت بە وەرگرتنى پارە لە هاوڵاتیان بە شێوەى بارمتە و داهات.
بەشى ووردبینى :- هەڵدەستێت بە ووردبینى کردنى کۆگاى دیوان و تۆمارى ڕۆژانەى گەنجینە بە داهات و بارمتەوە و تاوتوێکردنى بەردەوامى پێشینەکانى مانگانەى
دیوانى شارەوانى و پرۆژەکان و موچەى فەرمانبەرانى هەمیشەیى و کاتى وە گشت ئەو کارانەى کە لە بەشى ژمێریارى ئەنجام دەدرێت لەگەل ڕایى کردنى مۆلەتى خانوبەرەى هاوڵاتیان.
بەشى مۆلەت دان:- هەڵدەستێت بە پێدانى مۆڵەت بۆ رووخاندن و دروست کردنى خانوو و پێشانگا و پێدانى مۆلەتى نۆژەنکردنەوە بۆ خانوو – دوکان – بالەخانە لەم
شوێنانەى کە دەکەوێتە نێوان شەقامى (30م) تا دەگاتە شەقامى (60م)هەروەها کارى رووپێوکردنى خانوو لە کاتى داواکردنى مۆلەتى بینا و پشکنین بۆ دڵنیابوون لە کشانەوە (ارتداد)بۆ خانوو لە رووى پێشەوە (2،5م) بێت وئەگەرپارچە زەویەکە گۆشە واتا(روکن) بوو کشانەوە لە رووى تەنیشتى (1،25م)بێت لێژنەى بەفەر زۆن(ئاراستە کردن):- هەڵدەستێت بە پێدانى مۆڵەت بۆ رووخاندن و دروست کردن و نۆژەنکردنەوەى خانوو- دوکان- بالەخانە لەم شوێنانەى کە دەکەوێتە ناوەوەى شەقامى (30م) بە ئاراستەى قەڵاى هەولێر .

نەخشەدانان:- هەڵدەستێت بەئەنجامدانى کارى جیاکردنەوەى زەوى و جێهێلراو (متروکە) لە رێگاى گشتى و رووپێوکردنى شوێنى بە پێ ى بارى ئێستا و راستکردنەوەى رووبەر بە پێ ى وێنەى تۆمارى هەمیشەیى و نەخشەى چەسپاندنى سنوورلەگەل وێنە کێشانى ئەندازەیى بۆ ئەو پارچە زەویانەى کە مامەلەکانیان تایبەتە بە جیاکردنەوە –فرۆشتنى جێهێلراو – راستکردنەوەى رووبەر- یەکبوونى زەوى .
بەشى هونەرى :- هەڵدەستێت بە کارى ئامادەکردنى دەرخستە و جێ بە جێ کردن و سەرپەرشتى کردن و بە دواداچوونى پرۆژەکان لەگەل بەرێوەبردنى کارە فەرمیەکان.
بەشى پلان دانان و IT :- هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە
•بە دواداچوونى پرۆژەکان – ئامادەکردنى راپۆرتى چالاکى مانگانەى پرۆژەکان و بەشەکانى شارەوانیمان- ئامادەکردنى راپۆرتى وەرزى پرۆژەکان و سوتەمەنى و چاکردنەوەى
ئامێر و ئوتۆمبێلەکان- ناردنى راپۆرتى چالاکى مانگانەى بەشى خزمەت گوزارى شارەوانیمان بۆ قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هولێر- چاودێرى کردنى تۆڕى (NET WORK) _ چاودێریکردن و چاککردنەوەى کۆمپیوتەرەکان- رێکخستنى خولەکان – ووردبینى کردنى پێشینەى پرۆژەکان – دەرکردنى فەرمانى کارگێرى تایبەت بە دەست بە کاربوون و کۆتایى هاتنى پرۆژەکان.
یاسا:- هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە
• وەرگرتنى بەلێن نامە لەو کەسانەى کە سەرپێچیان کردووە لە بەشى خزمەت گوزارى – وەرگرتنى بەلێن نامە لە خاوەن مولک بۆ پابەند بوون بە جێ بە جێ کردنى
رێنماییەکانى شارەوانى – نوسینى نوسراوى فەرمى –
بەشى کۆگا:-هەڵدەستێت بە رێکخستنى تۆمارى خستنە ناو و دەرکردن(ادخال و اخراج) تایبەت بە ئامێر و کەل و پەلەکان وەک ئامێرى لە کارکەوتوو لە بەشى گەراج- کەل وپەلى پەڕاوگە، جل و بەرگى کرێکار ، پۆتین ، تابلۆى زبل ، خاکەناس.
بەشى گەراج و ئامێرەکان :-هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەم کارانەى خوارەوە
•چاککردنەوەى ئامێرەکان وەک (شۆفەل ، قەلاب ، کەپس) – تیمى چاککردنەوەى شەقامەکانى ناو شەقامى (60م) – تیمى ئامێرەکان بۆ پاککردنەوەى گۆرەپان و کۆکردنەوەى پاشماوەکان بە شۆفەل و فرێدانى خۆل و خاشاک بە قەلاب – چاککردنەوەى شەقام و کۆلانەکان – سپاردنى پرۆژەى شەقام و کۆلان. بەشى خزمەت گوزارى :- لە کەرتەکانى خزمەت گوزارى(1، 2، 3) پێک دێت و ئەرکەکانیان ئەمانەن:-
•پاککردنەوەى شەقام و کولانەکان لە پاشماوەى زبل و پیسایى لە لایەن کرێکارانى شارەوانى بە سێ شەفتى کارکردن.
•رێکخستنى شۆستە و شەقام بە نەهێشتنى کارى زێدەڕۆیى و سەرپێچى کردنى هاولاتیان لە سەر زەوى شارەوانى .
•رێکخستنى سەنتەرى شار بە نەهێشتنى وەستانى عارەبانەى دەستى و لابردنى شتومەک و کالا لە سەر زەوى گشتى.
•رێگریکردن لە نۆژەن کردنەوەى بیناى بێ مۆلەت لە لایەن چاودێرانەوە .
•ئاگادارکردنەوەى بەردەوام لە رێگاى کەنالەکانى راگەیاندن بۆ وشیارکردنەوى هاولاتیان لە دیاردەى زێدەرۆیى و پابەندبوونیان بە رێنماییەکانى شارەوانى یەوە.
•کارگێرى بەشى خزمەت گوزارى ئاگادارى بەردەوامى لایەنە پەیوەندارەکانى (فەرمانگەى ئاوەڕۆ – ئاو – کارەبا ) دەکاتەوە بۆ چاککردنەوەى گیروگرفتەکانى ناو شەقام و
کۆلانەکان وەک(پاککردنەوەى مەنهۆلەکان- شکانى بۆرى ئاو و گرفتى تر)
تێبینى :-
وەک بەشى خزمەت گوزارى بەرێز و سوپاسەوە دەست خۆشى دەکەین لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر و قلیمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر کە لە کاتى پەیوەندیکردن پێیانەوە هاوکاریمان دەکەن بۆ راپەراندن و ئاسان کردنى ئیش و کارەکانمان هەروەها مامۆستایانى ئاینیش یارمەتى دەرن بۆ ئامۆژگارى و وشیارکردنەوەى هاولاتیان بە ئامانجى خۆ دوورخستنەوە لە کارى سەرپێچى کردن.

مەرجەکانى مامەڵەى ڕووخاندن

1-داواکارى (عریزە) پێشکەش بکرێت.
2-وێنەى تاپۆ (سند) اێلى بەروارى نوێ بێت بە خانوو.
3-چەسپاندنى سنوور (تپبیت حدود) اێلى بەروارى نوێ بێت بەخانوو .
4-وێنەى خانوو (فۆتۆى) ئەگەر هاتوو دووبەش (سهم) بوو واتا دووخانووى لەسەر بێت .
5-ناسنامەى (نفوس) خاوەن زەوى .
تێبینى/ ئەگەر هەر موڵکێک کەوتبێتە ناوەوەى (30) مەترى دەبێت رەزامەندى لێژنەى ئاراستەکردنى هەبێت وە پابەند بێت بە مەرجەکانى . مەرجەکانى دروست کردنى خانوو
1-داواکارى (عەریزە) پێشکەش بکرێت بۆ هەرقۆناغێک .
2-وێنەى تاپۆ (سند) اێلى بە بەروارى نوێ بە ڕووخاندن ، ئەگەر ڕووخاندنى هەبێت .
3- چەسپاندنى سنوور (تپبیت حدود) اێلى بە بەروارى نوێ بە ڕووخاندن ، ئەگەر ڕووخاندنى هەبێت .
4-نەخشەى دروست کراو بەم مەرجانە :-
ا-نەخشەکە چەند نهۆمە (Ground & First) وە ئەگەر هاتوو دووبەش بوو واتا (سهمان) ئەوە دەبێت نەخشەکە بەپێ ى سنوورى چەسپاندن (تپبیت حدود) دروست بکات، واتا دەبێت نەخشەى خانووى خۆى لەگەڵ سنوورى خانووى هاوبەشەکەى دیاربێت.
ب‌-رووکارى دەرەوەى خانوو (واجهە) (Front View ) .
ْج - مقگعى بناغەو سقف بە شیش تسلیح دیار بکرێت (Section of Foundation & Slap Reinforcement ) لەگەڵ دیاریکردنى بڕگەى بەرزایى خانوو. 4- بەڵێننامەى پەسندکراوى ئەندازیار ( تعهد المهندس ) لە فەرمانگەى دادنووس (کاتب عدل ).
5- پاشان بە چەند قۆناغێک رێپێدانەکان وەردەگرێت دوایى دەبێت بەمۆلەتى کۆتایى .
تێبینى/ ئەگەر هەر موڵکێک کەوتبێتە ناوەوەى (30) مەترى دەبێت رەزامەندى لێژنەى ئاراستەکردنى هەبێت وە پابەند بێت بە مەرجەکانى

نۆژەن کردنەوەى دووکان
1- داواکارى (عەریزە) پێشکەش بکرێت.
2-وێنەى تاپۆ (سند) اێلى بەروارى نوێ بێت ئەگەر هاتوو خاوەن موڵک بوو .
3-چەسپاندنى سنوور (تپبیت حدود) اێلى بەروارى نوێ بێت .
4-ئەگەر هاتوو کرێچى بوو دەبێت گرێ بەست (عقد الایجار) لە نێوان خاوەن موڵک وکرێچى هەبێت و بیهێنێت دواى رەزامەندى خاوەن موڵک .

تێبینى/ ئەگەر هەر موڵکێک کەوتبێتە ناوەوەى (30) مەترى دەبێت رەزامەندى لێژنەى ئاراستەکردنى هەبێت وە پابەند بێت بە مەرجەکانى

پەیوەندی




ناونیشان / هەولێر-گەڕەکی تعجیل/شەقامی ٣٠ مەتری
ژمارەی مۆبایل : 07504675733
E-mail : eng.sardars@yahoo.com

 

ژمارە

ناوى فەرمانبەر

پۆست

شوێنى کارکردن

بەشەکەى

ژمارەى تلفۆن

١

بەشدار رضا گول

بەرێوەبەری شارەوانى یەک

شارەوانى یەک


7504456587

٢

ئازاد محمد امین

لێپرسراوى خزمەت گوزارى

شارەوانى یەک


7504482648

٣

نەبەز خالد رشید


شارەوانى یەک

بەشى 3

7504732263

٤

گیلان مولود


شارەوانى یەک

بەشى 1

7504130012

٥

عبداللە عبدالکریم


شارەوانى یەک

بەشى 2

7504946184

 


.

له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 34
  • گشت رۆژه‌كان 9