بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو

دەربارەی بەڕێوەبەڕ

1-ناوى تەواو/ مازن احمد عبداللە
2-سالى لە دایک بوون / 23/4/1968
3-بروانامە / دەرچووى کولیژى ئەندازیارى بەشى شارستانى زانکۆى سەلاحەدین سالى 1989-1990
4-یەکەم دامەزراندنى بە ناونیشانى (ى.ئەندازیار) بە فەرمانى وەزارى ژمارە 4432 لە 15/8/1993 لە ڕۆژى 24/8/1993.
5-دانانى بە بەڕێوەبەرى شارەوانى پێنج لە ڕۆژى 2/9/2007 بە پێ ى فەرمانى وەزارى ژمارە 178 لە 22/8/2007.
6-گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرى شارەوانى دوو لە ڕۆژى 3/8/2010 .
7-مووچەى ئێستاى 809000 دینارە لەڕۆژى 11/9/2011 .
8-ڕێزو سوپاس (10)،(بەهوى ئەنجامدانى کارى روژانەى بەشێوەى ڕێک و پێک)
9-ئەو زمانانەى قسەى پیدەکات (کوردى ،عەرەبى،تورکى)

پەیوەندی :
ژمارەی مۆبایل : 07504495203
E-mail : mazin_b3@yahoo.com

12-ئەوخولانەى بەشدارى تێدا کردوە:
-Tot Generic Refresher
-Tot Micro Session
-Advanced Project Management
-English Learning
-Leading and Communication

پەیکەری ڕێکخستن

بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی

-کارگێری و خۆیەتی
-ژمێریاری
-نەخشەدانان
-IT
-هونەری
-گەراج
-ووردبین
-خزمەت گوزاری
-کۆگا

پرۆژانەى کە نیشتەجێن

1پرۆژەى نیشتەجێ ى شارى Tulseglen
2شارى ئارام
3شارى گەنجان ستى
4گوندى رۆمانى
5گوندى لوبنانى
6شارى زێرین
7شارى پارێزەران
8شارى ئازادى نوێ

گەڕەکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی

1گەرەکى بێرکۆتزۆربەى خانووەکان قەرەبوو کراونەتەوە نزیکەى 110 مالێک ماوە
2گەرەکى کوێستان
3گەرەکى شۆرش
4گەرەکى کانى ( مەلایان )
5گەرەکى ئارى
6گەرەکى سلاح الدین / 1
7گەرەکى سلاح الدین / 2
8گەرەکى نووسەران
9گەرەکى بەختیارى
10گەرەکى 9 ى وەزیران
11گەرەکى ناز ناز ( کەرتى 284 )
12گەرەکى کورانى عنکاوە
13شوقەکانى شەهیدان و فەرمانبەران
14گەرەکى شارى خەونەکان
15گەرەکى گرد جووتیارى نوێگەرەکێکى نوێ یە نزیکەى 130 خانوو لەژێر دروست کردن دایە

کار و چالاکییە کانى بەشەکانى بەرێوەبەرایەتى

کارەکانی بەشی کارگێری و خۆیەتی:-
یەکەم / کارگێری
سەرپەرشتی گشت کارە کارگێری یەکانی بەرێوەبەرایەتی بەم شێوەیەی خوارەوە : -
1 - سەرپەرشتی کردنی کاری پرسگەو رێکخستنی هاتووچۆی هاوڵاتیان وکار ئاسان کردنیان ورێنمایی کردنیان لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ بەرێوەبەرایەتی یەکەمان بە مەبەستی ئەنجام دانی کاری رۆژانەیان
2 – کۆنترۆڵ کردن و چاودێری کرنی هاتن ودەرچوونی فەرمانبەران بەیانیان و دوای دەوام و لە کاتی دەوامیش .
3 – رێکخستنی جولەی ئامێرەکانی گواستنەوەی ( پیک اب ) لەکاتی بەئەنجام گەیاندنی کارە فەرمیەکانی بەرێوەبەرایەتی لە لایەن بەشەکان ورێکخستنی پسولە وتۆماری تایبەت بە دەرچوونیان.
4 – چاودێری کردن ورێکخستنی کاری پاککردنەوەی بالەخانەی بەرێوەبەراتی و دەوروبەری بەشێوەی پێویست.
5 – رێکخستن و جوانکاری کردنی باخچەکانی بەرێوەبەرایەتی وچاودێری کردن و رێنمای کردنی باخچەوانەکان .
6- سەرپەرشتی کردن وچاودێری کردنی فەرمانبەرە خزمەتگوزاری یەکان لە (بەردەست – پاسەوان – کارەباچی وبۆڕی چی )
7 – چاودێری کردنی بەردەوامی لەلایەنی ئەمن و ئاسایشی بەرێوەبەرایەتی یەکە چی لە لایەنی ئەمنیەوە بێت چی لە لایەنی رووداوە لەناکاوەکان بێت وەک ئاگرکەوتنەوەو هەر رووداوێکی تر لەم جۆرە .
8 – بەردەوام بەدواداچوونی ئامێرەکانی ئاگرکوژندنەوە و تاکید کردن لە کارکردن وسەلامەتیان و دابەش کردنیان لەشوێنی گونجاو وپێویست بەپێ ی رێنمایی یەکانی بەرگری شارستانی .

دووەم / خۆیەتی
سەرپەرشتی گشت کارە کارگێری ویاسایی یەکان لە بەرێوەبەرایەتی یەکەمان بەم شیوەیەی خوارەوە :-
1-رێکخستن وتۆمارکردنی میلاکاتی سالانەی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی یەکەمان بە پلەو مووچەو رۆژی شایستە بوونیان و پەسەندکردنیان لە لایەن وەزارەتی دارایی .
2-تۆمارکردنی (وارد) گشت ئەونوسراوانەی لە دەرەوەی فەرمانگە بۆمان دێت و داتاکردنیان لە کۆمپوتەر دابەش کردنیان بەسەر بەشەکان بەپێ ی پەیوندیان بەدەفتەری ئەستۆنامە
3-تۆمارکردنی (ێادرە ) هەموو ئەو نووسراوانەی کە لە بەشەجیاجیاکانی بەرێوەبەرایەتی یەکەمان دەردەچن و رەوانە کردنیان بۆ شوێنی ئاراستە کراو لە رێگای پۆستە بە پێ یرێنمای تایبەت بەو کارە .
4-توحید کردنی گشت نووسراوەکانی هاتوو دەرچوو (الێادرە والواردە ) لە تۆمارگەی تایبەت و کۆمپیوتەر پاشان هەلگرتنیان لە دۆسیەی تایبەت بە بابەتەکان .
5-رێکخستن وە داتاکردنی گشت لاپەرەکانی دۆسیەکانی کەسی لەبەرێوەبەرایەتی لە کۆمپوتەرو دانانیان بەشێوەی (حروفی ابجدی ) بەردەوام کارکردنیان لەسەریان بەهەر زیادە یان گۆرانکاریەک روبدات بەسەر هەر فەرمانبەرێک .
6-ئەنجام دانی کارەکانی بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بە پێی رێنمایی یەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی مووچەو بە گوێرەی سالەکانی شایستە بوونیان .
7-پێدانی سەرمووچەی سالانەی فەرمانبەران بەشێوەی دەوری و لەرۆژی شایستەبوونیان .
-پێدان و نوێکردنەوەی گشت جۆرە دەرمالًەکانی کە بە فەرمانبەران دەدرێت لە گشت پسپۆرەکان بەپێ ی یاساو رێنماییەکانی تایبەت بە دەرماڵە .
9-ئەنجام گەیاندنی کاری دامەزراندن ودەست بەکاری گشت ئەو فەرمانبەرانەی کە لە بەرێوەبەرایەتی یەکەمان دادەمەزرێن جا چی بەشێوەی هەمیشەیی بێت یان کاتی .
10-ئەنجام دانی کاری گواستنەوەو تەنسیب لە دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی و یان ناوەوەی بەرێوەبەرایەتی .
11-جێ بەجێ کردن و دەرکردنی فەرمان بە پاداشت کردن و سزادانی فەرمانبەران لە کاتی پێویست دا .
12-دامەزراندن و نوێکردنەوەی گشت لیژنەکانی بەرێوەبەرایەتی بۆ جێ بە جێ کردن و ئەنجام دانی کاری رۆژانەی بەرێوەبەرایەتی .
13-نووسین و بە دوادچوونی نوسراوی هەمەجۆرو رۆژنە کە لەسەر بابەتی جیا جیا ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی یەکەمان دەکرێن .
14-هەماهەنگ کردن لەگەڵ گشت بەشەکانی بەرێوەبەرایەتی بە مەبەستی جێ بەجێ کردن و کارئاسانی و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە ئیش و کاری رۆژانەی هاولاتیان .

کارو چالاکیەکانى بەشى نەخشەدانانى بنەرەتى:-
•پێدانى ڕێپێدان و مۆلەتى خانووى نیشتەجێ .
•کاروبارى نەخشەکان و سکان کردنى ڕیپێدان وبەدواداچوونى.
•کەشف و کردنى مۆلەتى خانوو کارى نەخشەدانانى بنەرەتى و تێکدانى خانوو و پشکنینى هاوبەش و مۆلەتى دوکان و مۆلەتى پێشانگا .
•هەڵگرتنى گشت بەراییەکان ڕێپیدان و مۆلەتى بینا و بەراییەکانى نەخشەدانان .
•پڕکردنەوەى مۆلەتى بینای خانوو و نوسین ونوسراوى نەخشەدانان .
•کاروبارى ئەندازیارى و بە دواداچوونى مۆلەتى باڵەخانە.

بەشى ژمێریارى وەک ژمێریارى نامەڵبەندى کارەکان ئەنجام دەدات وە لە چەند بەشێک پێک هاتووە :
1-بەشى خەزنە
2-بەشى داهات و خەرجیەکان
3-بەشى مووچە
4-بەشى دۆسیەى ژمێریارى

کارو چالاکییەکانى بەشى ژمێریارى:-
1-بەشى خەزنە : پێک هاتووە لە سێ ژمێرە دانان و راکێشان وەژمارەى ژمێرەکانیش (47) کراوە (159) کراوە (48)داخراو رۆژانە پسوولەى سەندوق دەبڕدرێت بەگوێرەى ئەو گوژمانەى کەدیارى دەکرێت لەلایەن بەشەکانەوە وەک رەسمى مۆڵەت پێدانى خانوو وەدانانى بارمتە وەغەرامەکردنى هاوڵاتیان لەکاتى سەرپێچى کردنیان وەئامادەکردنى چەک لەکاتى گەرانەوەى بارمتە وەهەر خەرج کردنێکى پێشینەکانى مانگانە کەتەمو ێل دەکرێت بۆ حسابمان وەبڕینى پسوولەى سەندوق بۆ کرێ ى پشکنین لەکاتى پشکنینى شوێنەکانى سنورى بەرێوەبەرایەتیەکەمان . وەبڕینى پسولەى قیرشکاندنى شەقامێک وەک داهات بۆ حسابى بەرێوەبەرایەتیەکەمان .
2-بەشى داهات و خەرجیەکان : ئەو بەشەیە کە لەکاتى ئامادەکردنى هەر پسوولەیەک یاخوود بەڵگەى خەرج کردنێک کرابێت دەبێت لە سجلاتەکانمان تۆمار بکرێت رۆژانە وەیەکسان بێت لەگەڵ گشت سجلاتەکانى خەزنە . وە ئامادەکردنى لیستەکانى بوودجەى پێداچونەوە (میزانیە مراجعە) وەشى کردنەوەى داهات و خەرجیەکان وبارمتەکان وە ڕەوانە کردنیان بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى دارایى /بەشى ژمێریارى نامەڵبەندى مانگانە .
3-بەشى مووچە : ئەو بەشەیە کە لیستى مووچە تیادا ئەنجام دەدرێت کەچەند فەرمانبەر شایستەیە بەپێدانى مووچەى فەرمانبەران هەمیشەیى وە فەرمانبەرانى کاتى وەئامادەکردنى لیستى دەرماڵەکانى کارى زێدەکى و شەوانە وەتۆمار کردنى لیستى مووچە لە تۆمارى مووچەى فەرمانبەران مانگانە بۆ زانینى هەرفەرمانبەرێک ساڵانە بەتێپەڕاندنى قۆناغ بە قۆناغى مووچەکانیان .
4-دۆسیەى ژمێریارى : لەم بەشە گشت بەراییەکان دەپارێزرێت وەک سجلاتەکان و پسوولەکان ساڵانە وە ئەم سجلات و پسوولانەى کە بەکار نەهاتووە و ئامادەیە بۆ هەر هاتنى لیژنەیەکى چاودێرى دارایى یاخود چاودێرى وەزارەت .

کاروچالاکیەکانى بەشــــــــى (IT) :-
- چاودێریکردنى ئامێرەکانى کومپیوتەر لە بەرێوەبەرایەتیەکەو وە چاکردنەوە بە پێ ى پێوست.
- چاکردنەوەیەى ئەو ئامیًرانەى کە گرفتیان هەیە ،ئەگەر نەکرا لەبازارى ناوخۆ چاکدەکرێت و یان
ئەو پارچانەى پیوست دەکات بۆى دەکڕێت .
- بەستانى تۆرى ى نیت و چاودێرى کردنى .
- دیزاینکردنى بەرنامەى DATA BASE بە پێ ى پێویست .
-دانانى پرۆگرام بۆ گشت بەشەکان.
کارو چالاکیەکانى بەشى کۆگا:-
•دیاریکردنى گشت کەل وپەلەکان لە ئامێر و ئەساس و قرتاسیە لە کۆگا و تۆمارکردنى لە تۆمارەگاکانى کۆگا و دابەش کردنى بەسەار بەش و هۆبەکان بەپێ ى پێوستیان.
•هەڵدەستێت بە جردکردنى گشت کەل وپەلەکانى ناو ژوورەکانى شارەوانى کە تیدایەتى لەگەڵ دروست کردنى خشتەیەک بۆ هەر ژوورێک .
•وەرگرتنى کەل و پەلى یەدەک لە بەرێوەبەرایەتى ئامێرو کارگەکان و وە کۆگاى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر وە دانانى لە کۆگا بۆ دابەش کردنى لە کاتى پێوستى ئامێرەکان .
•وەرگرتنى ئەو کەل و پەلانەى کە ڕۆژانە پێوستن لە ناو شارەوانى وە لەکاردەکەون وە گۆرینبان بەو کەل وپەلانەى کە لە لایەن لێژنەى کڕینەوە بۆیان دەکردرێت .
•ئامادەکردنى لیستى ئەو کەل وپەلانەى کە لەکاردەکەون وە ناردنیان بۆ کۆگاى وەزارەتى دارایى،

کار و چالاکیەکانى بەشى هونەرى:-
1.ئامادەکردنى پڕۆفایل و دەرخستـــەى پرۆژەکان لە بوارى دروسـت کردنى ڕێگاوبان لە سنوورى شـــارەوانى دوو.
2.سەرپەرشتیارى کردنى پڕۆژەکانى سەر بە بە بەڕێوەبەرایتیەکەمان.
3.وەرگرتنەوەى سەرەتایى و کۆتایى پڕۆژەکانى سەر بە بە بەڕێوەبەرایتیەکەمان.
4.ئامادەکردنى ڕاپۆرتى مانگانەى ئەو پڕۆژانەى کە لە ژیر ئەنجام دان و ئەو پڕۆژانەى جێ بەجێ کراون و ناردنى بۆ پارێزگا و ئامادەکردنى ڕاپۆرتى مانگانە و ڕاپۆرتى وەرزى و ناردنى بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى لەگەڵ ڕاپۆرتى بەشەکانى نەخشەدانان و گەراج و خزمەتگوزارى.
- لێژنەى بەردەوام و کاتى کە ئەندازیار و کارمەندانى بەشى هونەرى بەشدارى تیایدا دەکەن
1. لێژنەى ئامادەکردنى پڕۆفایل و دەرخستەى پرۆژەکان لە بوارى دروست کردنى ڕیگاوبان لە سنوورى شارەوانى دوو.
2.لێژنەى سەرپەرشتیارى کردنى پڕۆژەکانى سەر بە بە بەڕێوەبەرایتیەکەمان.
3.لێژنەى وەرگرتنەوەى سەرەتایى و کۆتایى پڕۆژەکانى سەر بە بە بەڕێوەبەرایتیەکەمان.
-پڕۆژە ئەنجامدراوەکانی ساڵى 2011
1. دروستکردنى دوو شەقامى (15) مەترى لە نزیک قوتابخانەى کەرنەڤاڵ لە گەڕەکى بەختیارى بە گوژمەى (32400000) دینار
2. کۆنکریت کردنى شەقامێک لە گەڕەکى زانایان نزیک مزگەوتى حاجی یونس بە گوژمەى (19825000) دینار
3. دروستکردنى شەقامە ناوخۆییەکان لەگەڵ ئاوەڕۆ لە گەڕەکى (9)ى وەزیران بە گوژمەى (1120291100) دینار
4. کۆنکریت کردنى دوو شەقام لە گەڕەکى کوێستان نزیک مزگەوتى محمد فوزى بە گوژمەى (52350000) دینار
5. دروستکردنى شەقامە ناوخۆییەکان لە گەڵ ئاوەڕۆ لە گەڕەکى نازناز/ کەرتى (284) ــ قۆناغى دووەم بە گوژمەى (998745000) دینار).
6. ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوەى چەند کۆڵانێک لە گەڕەکى ێلاح الدین بە گوژمەى (448925400) دینار
7. دروستکردنى دوو شەقام لە گەڕەکى (9)ى وەزیران بە گوژمەى (39210000) دینار
8. دروستکردنى شەقامێک لە گەڕەکى نووسەران نزیک زانکۆى دیجلە و نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوەى چەند شەقامێک لەگەڵ ئاوەڕۆ لە گەڕەکى شۆڕش / قۆناغى یەکەم بە گوژمەى (249603200) دینار .

کارو چالاکیەکانى بەشى گەراج و ئامێرەکان:-
•چاکردنەوەو پرکردنەوەى شەقامەکانى سنوورى بەرێوەبەرایەتیەکەمان بە قیڕ.
•فرێدانى پاشەڕۆ.
•دروستکردنى ڕێگــــــا.
•کردنەوەى شەقام،
کارو چالاکیەکانى خزمەتگوزارى:-
1 / نەهێشتنى دروست کردنى خانووى زێدەرۆیى لەسەر زەوى شارەوانى و ..... هتد .
2 / نەهێشتنى دروست کردنى خانوو بەبێ رێپێدان و مۆلەتى شارەوانى .
3 / نەهێشتنى دروست کردنى بالەخانە و دوکان بەبێ مۆلەتى شارەوانى .
4 / رێگا گرتن لەو هاولاتیانەى کە خانوو یاخوود باڵەخانە دروست دەکەن بە نەگرتنى شەقام و شۆستە .
5 / رێکخستنى گشت دوکاندارەکان و خاوەن پیشەنگاکان بە داگیرنەکردنى شۆستە و رێکخستنیان بە بەردەوامى .
6 / رێگا گرتن لە هاوڵاتیان بە فرێ نەدانى پاشماوە و خاشاک لە گۆرەپانەکان و زەویە بەتاڵەکان .
7 / سزادانى ئەو ئامێرانەى کە هەڵدەستن بە فرێ دانى پاشماوەى خانوو کە فرێدەدەنە سەر گۆرەپانەکان .
8 / رێگا گرتن لە گشت هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان بە شکاندنى قیرو شۆستە بۆ هەر مەبەستێک بێت تەنها ئەوانەى رەزامەندى وەردەگرن .
9 / نەهێشتنى فرۆشتنى ( شوتى و میوەجات ) لەو شەقامانەى کە قەدەغە کراون .
10 / نەهێشتنى سەربرینى ( مەرومالات و مریشک و ... هتد ) لە سنوورى شارەوانیمان .
11 / نەهێشتنى تابلۆیەکانى سەر شۆستەکان و دورگە ناوەندیەکان کە بەبێ رەزامەندى دانرابوون .
12 / سزادانى ئەو دوکاندارانەى کە شۆستە دەگرن و پاشماوە فرێ دەدەنە سەر شەقام .
13 / سزادانى ئەو ئامێر و خەباتانەى کە لەکاتى رۆیشتندا شەقام پیس دەکەن یاخوود لە گۆرەپانەکان ئامێرەکانیان دەشۆن .
14 / رێگا گرتن لە هاوڵاتیان بە دروست کردنى رەمپەى کۆنکریتى و قیر لە شەقام و کۆلانەکاندا .
15 / بەدواداچونەوە و چاککردنەوەى ئەو شوێنانەى کە بەرێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر هەڵدەستن بە چاککردنەوەى بۆریە سەرەکیەکان .
16 / هەماهەنگى لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى ئاوەرۆى هەولێر بۆ کردنەوە و خاوێن کردنەوەى ئاوەرۆیەکانى سنوورى شارەوانیمان .
17 / نەهێشتنى بەخێوکردنى مەروماڵات و پەلەوەر لە سنورەکەماندا .
18 / بەدواداچوونەوەى گشت کۆمپانیایەکان کە لە سنوورى شارەوانیمان کاردەکەن بۆ فرێدانى پاشماوەکانیان .
19 / بەدواداچوونى تایبەت لەسەر کۆمپانیاى هەڵگرتنى زبل و خاشاک .



پەیوەندی



ناونیشان / هەوێر- جووت سایدی بەحرکە - نزیک شەقامی گوڵان
ژمارەی تەلەفۆن : 0662519908--0662519909
E-mail : erbilmun2@yahoo.com

ژمارە

ناوى فەرمانبەر

پۆست

شوێنى کارکردن

بەشەکەى

ژمارەى تلفۆن

١

مازن احمد عبداللە

بەرێوەبەری شارەوانى دوو

شارەوانى دوو

 

7504495203

٢

لشکرى سعید على

لێپرسراوى خزمەت گوزارى

شارەوانى دوو

 

7504544346

٣

جلال احمد محمد

 

شارەوانى دوو

بەشى ١

7504616187

٤

صابر مجید ولى

 

شارەوانى دوو

بەشى ٢

7504161185

٥

هۆگر عباس

 

شارەوانى دوو

بەشى ٣

7504753988


.

له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 37
  • گشت رۆژه‌كان 9