بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ

دەربارەی بەڕێوەبەڕ

-ناوى سیانى: اڤین قادر حسن
- دانیشتوی هەولێر – سفین
- ئەندازیاری شارستانی : زانکۆی صلاح الدین (1998- 1999) .
- ساڵی دامەزراندن : لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە ساڵی (1999).
- لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کاری کردووە .
- لەبەرواری (5-2-2009) وەک سەرۆک بەشی پلان دانان و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی شارەوانی کاری کردووە .
- لەبەرواری (10-10-2011) کرا بەبەرێوەبەری شارەوانی سێ.
- جگە لە زمانی (کوردی) دایک -هەردوو زمانی (عربی) زۆر باش و        ( ئینگلیزی) باش دەزانێت .

-بەشداری کردووە لەم خولانەی خوارەوە :
1- خولی فێربونی تویتەر (Word- Excel) لەساڵی 2000 .
2- خولی فێربونی زمانی (ئینگلیزی) لەساڵی 2000 .
3- خولی فێربونی زمانی (ئینگلیزی) لەساڵی 2002 .
4- خولی فێربونی (Computer) و (AutoCAD) لەساڵی 2003 .
5- خولی فێربونی(قیادە والاتصالات).
6- خولی فێربونی (ادارە المشاریع).

پەیوەندی :
ژمارەی مۆبایل : 07504492201
E-mail : aveen_a2007@yahoo.com

پەیکەری ڕێکخستن

بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی

1) کارگێری
2) ژمێریاری
3) هونەری
4) نەخشەدانان
5) یاسا
6) ووردبین
7) خزمەتگوزاری
8) گەراج
9) کۆگا

گەڕەکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی

خانـــزاد
برایەتــى
راپەرین
گــــوڵان 1
گــــوڵان 2
گــــوڵان 3
هەولێرى نــوێ
سەفیـــن 1
سەفیـــن 2
سەفیـــن3

کار و چالاکییە کانى بەشەکانى بەرێوەبەرایەتى

بەشی کارگێری

بەشی کارگێری ئەم لقانەی لێدەبێتەوە :
* خۆیەتی
* دۆسیەی کەسی
* میلاکات
* بەراییەکان
* پرسگا
کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەری کارگێری :
1- سەرپەرشتی کردنی هۆبەکانی خۆیەتی وئەوراق وپرسگەو بەدالە وخزمەتگوزاری لە (پاسەوان وبەردەست وشوفێر) لەهەمووڕویێکەوە کە پەیوەندی بە کاری فەرمانگەوە هەیە.
2- بەدواداچونی دەوامی فەرمانبەرانی دیوانی شارەوانی و داواکردن لە بەشەکان هۆی دەوام نەکردنیان.
3- بەدواداچونی کاروباری رێک خستن وپاک وخاوێنی ناو فەرمانگە .
4- بەدواداچونی کارەکانی پەنجەمۆر و کامیرا وپێش کەش کردنی راپۆرتی رۆژانە بۆ بەرێز بەرێوەبەر سەبارەت بەپەنجەمۆر.
5- وردبین کردنی هەموو ئەو نوسراوانەی کە لەخۆیەتی دەردەچێت و راستکردنەوەی ئەوانەی کە کەم وکوڕیان تێدایە.
6- وەرگرتنی بەریدی هاتوو وپێش کەش کردنی بۆ بەرێز بەرێوەبەر .
7-دابەش کردنی بەریدی دەرچوو لەلایەن بەرێز بەرێوەبەر بۆ بەشەکان بەپێی پەیوەندی .
8- دابین کردنی ئۆتۆمۆبێل بۆ ئەوانەی کاری فەرمیان دەبێت هەرچەندە ئۆتۆمۆبیلەکان دابەش کراون بەسەر بەشەکانی کارگێری و نەخشەدانان و هونەری و ژمێریاری وخزمەتگوزاری .
9- دانی مۆلەتی کاتی بە فەرمانبەرانی کارگێری و بەدواداچونی مۆلەتی کاتی بەشەکانی تر.
10- رێکخستن وکۆکردنەوەی راپۆرتی مانگانەی بەشەکان سەبارەت بەکاری زێدەکی وشەوانە وکاتی وکردنی بە یەک لیست و دەرکردنی فەرمان سەبارەت بەکاری زێدەکی و شەوانە.
11- واژووکردن لەسەر ئەو نوسراوانەی کەپەیوەندیان بەهاولاتیانەوە هەیە کە دەنوسرێت بۆ تاپۆو کارەباو دادنوس و ئاوو ئاوەڕۆ و سەندیکای ئەندازیاران لەکاتی کە بەرێز بەرێوەبەر لەناو فەرمانگە نەبێت .
12- واژووکردن و ناردنی ئەونوسراوانە و داوایانەی کە بۆمان دێت لەلایەن هاوولاتیانەوە کە بەرێز بەرێوەبەر لە ناو فەرماگە نەبێت .
13- کۆکردنەوەی داوای بەشەکان بۆ پێداویستی مانگانە لە کەل وپەلی کۆگایی وکرین وپێش کەش کردنی بۆ بەرێز بەرێوەبەر .
بەشی ژمێریاری

بەشى ژمێریارى لەبە ڕێوەبەرایەتى شارەوانى سێ پێک هاتووە لە سێ هۆبە:
1-مووچە .
2- خەزنە.
3- بودجە.
1- هۆبەى مووچە :پێک دێت لەمانەى خوارەوە:
ڕ - تۆمارەکان :
1- تۆمارى مووچە :ئەم تۆمارە تایبەتە بە مووچەى کارمەندانى هەمیشەیى کە تیایدا گشت گۆرانکاى لە مووچە و دەرماڵەکان مانگانە تیایدا دەنوسرێت
2-تۆمارى چاودێرى پێشینەى هاوسەرى : ئەم تۆمارە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەى کە پێشینەى هاوسەرى وەردەگرن لەکاتى لێ وەرگرتنەوەیان لەم تۆمارە دەنوسرێت .
ب- بەڵگەنامەکان:پێک دیتَ لەمانەى خوارەوە :
1-لیستى روونکردنەوەى خێزاندارى و ژمارەى منداڵ :تایبەتە بە خەرج کردنى دەرماڵەى خێزاندارى و منداڵ بۆ ئەم فەرمانبەرانەى کەژیانى هاوسەرى یان پێک هێناوە و ئەوانەى منداڵیان هەیە ساڵانە ئەم لیستە دەکرێت بە پێ ى ڕێنمایى دادارى .
2- بەڵگە نامەى دوامووچە :ئەم بەڵگە نامەیە تایبەتە بە گواستنەوەى فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەکى تر کە تیایدا مووچەو دەرماڵەکان و لێ بڕاوى تر دەنوسرێت .

** ئیش و کارەکانى بەشى مووچە : ئەم ئیش و کارانەى خوارەوە دەگرێتەوە : ڕ- ئامادەکردن و ڕێکخستنى لیستى مووچەى کارمەندانى هەمیشەیى و دابەش کردنى بەسەر فەرمانبەران بە پێ ى ڕێنمایى یەکانى تایبەت بە مووچە .
ب-ئامادە کردن و ڕێکخستنى لیستى مووچەى کارمەندانى کاتى دابەش کردنى بەسەرکارمەندان بە پێ ى ڕێنمایى یەکان .
ج- ئامادەکردن و ڕێکخستنى دەرماڵەى کارى زێدەکى و شەوانە و دابەش کردنى بەسەر فەرمانبەران بە پێ ى ڕێنمایى یەکان .
د-نوسراو کردن و بەدواداچوونى بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و وەزارەتى دارایى و ئابوورى و لەپاشان اشعار بۆ بنک .
2- هۆبەى خەزنە :پێک دێت لەمانەى خوارەوە:
ڕ- تۆمارەکان :
1- تۆمارى خەرجیەکان: تابیەتە بە گشت ئەم خەرجى یانەى کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان خەرجى دەکات .
2-تۆمارى داهات :تایبەتە بە گشت ئەم داهاتانەى کەوەردەگیرێت .
3- تۆمارى پێشینەکان :تایبەتە بەم پێشینانەى کە دەدرێتە لیژنەکان .
4- تۆمارى ێندوق : لەم تۆمارە گشت خەرجى یەکان و داهات وبارمتەکان دەنوسرێت .
5- تۆمارى بارمتەکان : تایبەت بە وەرگرتنى بارمتە لە هاوڵاتیان و دانەوەى بە هاوڵاتیان .
ب-بەڵگە نامەکان :
1- بەڵگەى قەید :ئەم بەڵگەنامەیە تایبەتە بە تاوتوێکردنى پێشینەکان و وەرگرتنى پارە بۆ ێندوق و ناردنى بۆ بنک .
2- بەڵگەى خەرجى :ئەم بەڵگە نامەیە تایبەتە بە چەک کردن .
3- لیستى دەرماڵەى شاندو سەفەر : تایبەتە بەم فەرمانبەرانەى کەبە ایفاد سەفەر دەکەن .
4- ارسالیە: تایبەتە بە تۆمارکردنى پسوولەکانى کرێ ى پشکنین و قیڕ شکاندن .
ج- پسوولەکان :
1- پسوولەى /37ڕ :تایبەتە بە وەرگرتنى پارە لە هاوڵاتیان.
2- پسوولەى /38ڕ: تایبەتە بە کرێ ى پشکنین و پارەى قیڕ .
3- هۆبەى میزانیە :
ڕ- تۆمارى /86 : ئەم تۆمارە تایبەتە بە میزانیەى مانگانە .
ب- ڕێکخستن وئامادە کردنى لیستەکانى تایبەت بە میزانیە .
-بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى سێ بەشى ژمێریارى سێ حسابى لەبانکى برایەتى یە بەم شێوەیەى خوارەوە :
ڕ-حسابى جارى /35: تایبەتە بە دانانى پارە و ڕاکێشانى .
ب-حسابى مغلق/36: تایبتە بە گەرانەوەى داهاتەکان بۆ ئەم حسابە.
ج- حسابى خزمەت گوزارى /52 :تایبەتە بە خزمەت گوزارى پاککردنەوەى سنورى شارەوانیمان .
- بە شێوەیەکى گشتى چۆنیەتى دابین کردنى گشت خەرجى یەکانى شارەوانیمان لە ڕێگەى تەموویل لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەبێت کە مووچەى فەرمانبەرانى هەمیشەیى و کارمەندانى کاتى و دەرماڵەکان بە تەموویل دەبێت خەرجى یەکانى پێداویستى دیوانى بەڕێوەبەراتى و گشت بەشەکان و چاککردنەوەى ئامێرەکان لەسەر پێشینەى مانگانە دەبێت کە تەموویل دەکرێت

بەشی هونەری

-بەشی هونەری پێک دێت لە :
- بەرێوەبەری بەشی هونەری : هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی دەرخستەی تایبەت بەپرۆژەکان بە گوێرەی پلانی پێشنیار کراو وەبەدواداچوون و سەرپەرشتی هەموو پرۆژەکانی سنووری شارەوانی سێ.
-ئەندازیاران: بۆسەرپەرشتی پرۆژەکان و ئامادەکردنی دەرخستی تایبەت .
-روپێوان : ئامادەکردنی پرۆفایلی پرۆژەکان لەگەڵ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی لەگەڵ ئەندازیاران
کارو چالاکیەکانى بەشى هونەرى

* کاروچالاکیەکانى ئەم بەشە بریتین لە:-
1- ئامادەکردنى دەرخستە.
2 - سەرپەرشتى کردنى پڕۆژەکانى سنورى شارەوانى سێ.
3- جی َبەجێ کردنى پڕۆژە ڕاستەوخۆکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان .
4- لیژنەى قیرتاو شکاندنى پێش ماڵان لەم بەشە جێ بە جێ دەکرێت لەگەڵ وەرگرتنى پارەى قیڕو کربیستۆن.
5- بەدواداچوونەوەى پڕۆژەکانى سنورى شارەوانى سێ .

بەشی نەخشەدانان

* ئەم بەشە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەم کارانەی خوارەوە:
1- پێدانی مۆڵەتی خانوو + پێدانی مۆڵەتی رووخاندن یاخود نۆژەن کردنەوەی خانوو .
2- پێدانی مۆڵەتی تاک .
3- پشکنینی هاوبەش +گۆران کاری بۆ پارچە زەوی .
4- رووپێوکردن . 5- دروست کردنی ئەرشیفێکی کۆمپیوتەری بۆ گشت مامەڵەکانی رۆژانە .
6- دەرکردنی نوسراوی رۆژانەی هاوڵاتیان و سەرپەرشتی کردنی دۆسیەکان .
7- متابعە کردنی دروست کردنی خانوو باڵەخانەو پێشانگا .


[کارەکانی بەشی نەخشەدانان]
مۆلەتی خانوو://
دەبێت هاووڵاتی هەمووپَیداویستیەکانی مۆلەتی خانوو بهێنێت کە لەمانەی خوارەوە پێک هاتووە.
1.وێنەی تاپۆی زەوی .
2.ئەو نەخشەیەی کە دروست دەکات دەبێت ملون بێت و پەسند کرا بێت لەلایەن ئەندازیار .
3.نەخشەی شیش بۆ ئەساسی خانوو .
پاش هێنانی ئەم پێداویستانە کە لەسەرەوە باس کراوە دەدرێت بەئەندازیاری تەلارسازی لەبەشەکەمان بۆ تێد یق کردنی لەبارەی چۆنیەتی نەخشەکە و کشانەوەی ئەگەر خانوەکە روکن بێت دەبێت لەلایەک (2.5) مەتر بکشێتە دواوە لەلایەکەی تر (1.25) مەتر دەبێت بکشێتەوە وە نابێت بە هێچ شێوەیەک نەخشەکە ببێت بە دوو بەش وە دەبێت سکێلی نەخشەکەش تەواو بێت باش مۆری نەخشەدانان لە نەخشە دەدرێت پەسەند دەکرێت لەلایەن ئەندازیاری تایبەتمەند. دەدرێت بەبە شی مۆلەت بۆ ئەوەی فۆرمی بۆ پربکرێتەوە دەبێت فۆرمەکە پەسەند بکرێت لەلایەن بەرێوەبەراتی باج و بەرێوەبەراتی ئاوی هەولێر پاش تەواو کردنی ئەم کارانەی کە لەسەرەوە باس کرا هاووڵاتی دێنەوە بۆ بەشی مۆلەت بۆئەوەی بارمتەی دابنێت و کەبڕەکەی (300000) سێ سەد هەزار دینارە
- دەبێت بەم قۆناغانەدابروات :
1-.دەبێت هاووڵاتی شیش دابنێت لەئەساس خانوو وێنەی وەردەگرێت و دەبێت کشانەوەی تەواوبێت و بەپێ ى نەخشەبێت
2.-ئەگەرخانوەکە گەراجی هەبوو دەبێت بەرزی لە(2.20) مەترلەژێر جسربێت و ئەگەر جسری نەکرد (2.5) م رێگای پَی دەدرێت
3.-رێگای پێ دەدەین بۆ دروست کردنی نهۆمی سەرزەوی وە نابێت لە3م زیاتربێت ونابێت دار ببەستێت تاکو پشکنینی لە بۆ دەکرێت
4.-رێگای پێ دەدرێت بۆ دروست کردنی نهۆمی یەکەم هەروەک برگەی (3) دەبێت بەرزی لە3م تێ نەپەرێت و رێگای پێ دەدەین بۆ ێب کردنی پاش ئەوەی پشکنینی بۆ دەکرێت
5.-ئەگەر خاوەن ملک دەیەوێت بەیتونە دروست بکات دەبێت بەرزی لە(2.50) مەتر زیاترنەبێت بەمەرجێک خانووەکە گەراجی لەگەل نەبێت ئەگەر گەراج و دوونهۆم بێت رێگای پَی نادرێت بۆ دروست کردنی بەیتونە
6.-پشکنینی کۆتایی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی مۆلەتی بۆ بکرێت ئەگەر هێچ سەرپێچی نەبوو کە هەموو بەراییەکانی سکانەر دەکرێت لەلایەن فەرمانبەری تایبەتمەند
7.-ئاگاداری بەشی خزمەتگوزاری دەکرێت لەشیش دەست پێ کردنی خانوو تاکو مۆلەت و دانەیەک لە بەراییەکان بۆیان دەنێرین بۆ ئەوەی ئاگاداری بین کە ئەم خانووە دەستی پێ کردووە .
8.-لە قۆناغى کە دەست بە دروست کردنى خانوو دەکرێت تاکو کۆتایى دەبێت لە لایەن لێژنە بە دواداچوونى بۆ دەکرێت تاکو تەواو دەبێت وە هەر سەرپێچیەک هەبێت رادەگیرێت تاکو سەرپێچیەکە هەڵدەگیرێت .
دانى مۆلەتى تەندروستى ://
هەر شوێنێک پێویستى هەبێت بە مۆلەتى تەندروستى داواکاریەک دەدات بە بەرێوەبەر ئەویش بۆ بەشى نەخشەدانان دەنێرێت ئێمەش ئەم قۆناغانە جێ بە جێ دەکەین : پشکنینى شوێنەکە دەکرێت لە لایەن ئەندازیارى تایبەت بۆ ئەوەى دیاربکرێت مۆلەتى هەیە یان نا وە کشانەوەى تەواوە یان نا وە سەرپێچى هەیە یان نا وە داواى گرێ بەستى لێ دەکرێت ئەگەر خۆى خاوەنى شوێنەکە نەبوو لەگەل خاوەن شوێنەکە وە ئەگەر لەناو بالەخانە بوو ئەوا دەبێت نەخشە و مۆلەتى هاوپێچ بکرێت بەڵام ئەگەر دوکان بوو مۆلەتى نەبوو مۆلەتى تەندروستى بۆ نوێ ناکرێتەوە بە دواداچوونى بالەخانەکان ://
لێژنەى تایبەت لە بەرێوەبەرایەتیمان هەلدەستێت بە بەدواداچوون بۆ ئەو بالەخانانەى کە مۆلەتى دروست کردن لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر وەردەگرن وە هەر سەرپێچیەک هەبێت رادەگیرێت تاکو سەرپێچیەکە هەلدەگرێت وە تەئکید لە کشانەوە و فچاء دەکرێت ئەگەر کارى کردبوو لە نەخشەى پەسندکراو بەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لێژنەى بالەخانەبۆ بریار لەسەر دانى .
مۆلەتى پێشەنگا ://
شارەوانیمان هەلدەستێت بە دانى مۆلەتى پێشەنگا بۆ ئەو هاووڵاتیانەى کە دەیانەوێت پێشەنگا دروست بکەن بەم مەرجانە :
1. هێنانى وێنەى تاپۆو لەگەل چەسپاندنى سنوور .
2. هێنانى نەخشە ئەگەر یەک نهۆم بوو دەکرێت تاکو (6) مەتر بەرزبێت وە ئەگەر دوو نهۆم بوو دەبێت (60%) بکشێتەوە دواوە وە قالدرمە لە ژوورەوە دروست بکات بەرزى تاکو (9) مەتر دەبێتن لە ئاستى کربستۆن تاکو کۆتایى تابلۆى پێشەنگا .
3. دەبێت بە پێ ى رێنماییەکان دروست بکرێت وە کشانەوەى هەبێت بە گوێرەى شەقامى پێشزەوى یەکە و نەخشەکە پەسەند دەکرێت .
4. دەنرێدێت بۆ هەموو ئەو فەرمانگایانەى کە لە رێنماییەکان دیارى کراوە .
5. ئەگەر سەرپێچى نەبوو مۆلەتى بۆ دەکرێت .
مۆلەتى دوکان و ناو مال ://
هەر هاووڵاتیەک ئەگەر بیەوێت دوکان دروست بکات لە ناو مالى خۆى دەبێت رووبەرى دوکان (18-20) م2 زیاتر نەبێت وە کشانەوەى هەبێت و گەراجى ژێر خانوو ناکرێت بە دوکان وە نابێت هیچ بینایەک لەسەر دوکان دروست بکات .
رێپێدانى چاک کردنەوەى خانوو ://
داواى مۆلەت و نەخشە و چەسپاندنى سنوور و وێنەى تاپۆو دەکرێت وە پشکنینى بۆ دەکرێت .

بەشی یاسا

* پوختەی کارەکانی بەشی یاسا:-
1 - رێکخستنی گشت گرێ بەستەکان وەک:-
ڕ- گرێ بەستی باڵەخانە:گرێ بەستی باڵەخانەی کە بەڕێوەبەرایەتی تێدایە.
ب- گرێ بەستی بەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێل.
ج- گرێ بەستی دامەزراندنی کاتی:بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەلە بەڕێوەبەرایەتی بە شێوەی کاتی دادەمەزرێن.
د- گرێ بەستی کارە خزمەت گوزاریەکان وەکو بەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێلی فرێ دانی زبڵ،گرێ بەست بۆکرێکار و چاودێر وشوفێری خزمەت گوزاری.
2- لێکۆڵینەوە:-
لەکاتی ڕوودانی هەر کێشەیەک ئەوا بەشەکەمان هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە لە ڕێگەی لێژنەی لێکۆڵینەوە کە بە فەرمانی کارگێڕی پێک دێت وە بەپێ ی یاسا دەبێت بەشی یاسا ئەندامێکی لەم لێژنەهەبێت وە تا وەکو ئێستا چەند لێکۆڵینەوەمان ئەنجام داوە.
3 – سەردانی بنکەکانی سنوری شارەوانی لەکاتی داواکردنی نوێنەری یاسایی .
4- وەڵام دانەوەی ئەو نوسراوانەی کە ئاراستەی بەشەکەمان دەکرێت سەبارەت بە ڕای یاسایی یاخود هەر نوسراوێک پەیوەندی بە یاساییەوە هەبێت.
5- وەرگرتنی بەلێن نامە لەو کەسانەی کە ڕێپێدانی دروست کردنی خانوو یان باڵەخانە لە سنووری شارەوانیمان وەئەو کەسانەی کە دەنێردرێتە لامان بۆ هەر مەبەستێک کە بەشەکان پێویستیان پێ ی هەبێت.

بەشی ووردبین

• ئیش و کارەکانى بەشى ووردبین :
1- پێداچوونەوە سجلی رۆژانە .
2- پێداچوونەوەی خەرج کردن .
3- پێداچوونەوەی مۆڵەتی خانوو .
4 - بوودجە (میزانیە )
5- قەرەبوو و تاوتوێى سولفەکان .
6- ووردبین کردنى کارەکانى بەشى نەخشەدانان .
7- ووردبین کردنى کارەکانى بەشى ژمێریارى .
8- ووردبین کردنى کارەکانى بەشى هەنەرى .
9- ووردبین کردنى کارەکانى بەشى گەراج .
* چەند ووردبینکردنێکى تر :
1-گرێبەستە کاتیەکانى بەڕێوەبەرایەتیمان
2-گرێبەستە کاتیەکانى خزمەتگوزارى
3-لیستى خەرجکردنى ڕۆژانەى تیمى قیر


بەشى خزمەت گوزارى
• بەشى یەکى خزمەت گوزارى (لێپرسراوى بەش ) : چاودێرەکان
• بەشى دووی خزمەت گوزارى (لێپرسراوى بەش ) : چاودێرەکان
• بەشى سێ ى خزمەت گوزارى (لێپرسراوى بەش ) : چاودێرەکان


ئیش و کاری خزمەت گوزارى :
چاودێرى کردنى سنورى شارەوانى لە سەرجەم سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان و بە دواداچوونی درووست کردنى خانوو هەروەها چاودێرى تێک دان و نۆژەن کردنەوە و دووبارە درووست کردنەوەى خانوو،هەروەها پاک و خاوێنی سنوری شارەوانی و هەڵگرتنى پاشماوەو زبڵ و ڕێک خستنى شەقام و شۆستە و هاوکاریکردنى بەشى هونەرى لە پرۆژەکانی سنورى شارەوانی .
بەشــى گــەراج
• چاککردنەوە
• ئامێرەکان
• بەشى چاککردنەوە
کارو چالاکیەکانى بەشى چاککردنەوە
پوختەى کار و چالاکیەکانى بەشەکەمان پێک دێت لە :
1. چاککردنەوەى شەقام: بریتیە لە چاککردنەوەى هەر شەقامێک لە سنورى شارەوانیمان کە تێک چوبێت بەهۆى قیڕ لەلایەن تیمى قیڕى بەشەکەمان کەوا قیڕ لە کارگەى قیڕى سەرۆکایەتى شارەوانى بۆمان دابین دەکرێت بە پێى پێویستى شەقامەکەمان کەڕۆژانە دەتوانین لە ( 5 تەن) تا (70 تەن) قیڕ وەربگرین.
2. دانانى بۆڕى: بەهۆى ئاو کۆبوونەوە لەسەرەتاى زۆر لەشەقامەکان کە دەبێتە هۆى تێک چوونى قیڕى شەقامەکان ( لەنێوان دوو شەقام) کەدەبێتە هۆى دروست بوونى تاسە، تیمى قیڕى بەشەکەمان هەڵدەستێت بە دانانى بۆڕى لەو شوێنانە بە درێژى جیاوازو تیرەى جیاواز (تیرەى بۆڕیەکان لە 8 ئنجەوە تا 14 ئینج) بەپێى پێویستى شوێنەکە.
3. ئامادە کردنى ئەو کۆڵانانەى کە هێشتا قیڕ نەکراون بە تێکەڵە کەوا تیمى ئامادە کردنى شەقامەکان هەڵدەستێت بە تێکەڵە ڕێژ کردنى ئەو کۆڵانانە وە پاشان بە ڕۆلە (حادیلە) کۆمپاکشنى بۆ دەکرێت.
4. کار کردن لەگەڵ تیمەکانى فاریشەى و قاشتەى سەرۆکایەتى کەلە سنورەکەمان کار دەکەن بۆ ئامادەکردنى شەقامەکان بەمەبەستى قیڕ کردنیان بەهۆى فاریشە یاخود پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى کە قاشتە کارى تیا کردووە.
5. قیڕتاو کردنى گۆڕەپانەکان وەکو ( گۆڕەپانى مزگەوت، گۆڕەپانى وەستانى ئوتومبیل بۆ فەرمانگە میریەکان)
6. لە داهاتوشدا پلان مان هەیە کە پڕۆژە بچوکەکانى بەڕێوبەرایەتیەکەمان لەلایەن ئێمەوە ئەنجام بدرێت، ئەتوانن بەهۆى ئەمانەى خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

•ئامێرەکان
چـالاکـى رۆژانە بۆ چاککردنەوەى ئامێرو ئۆتۆمبیلەکانى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى سێ:-
1. چاککردنەوەى ئامێرو ئۆتۆمبیلەکان وماتۆرو موەلیدەى بەرێوەبەرایەتى وە گۆرینى بەشە لەکارکەوتوەکان وەێیانە کردنیان بەبەردەوامى لە ڕوون گۆرین و غسل کردن و پەنچەرکردنیان لەناو گەراج و دەرەوەى گەراج.
2. دابین کردنى تایەو پاترى وە چوپ بەبەردەوامى بۆ ئامێرو ئۆتۆمبێڵەکان وە دانانى لەکۆگا وە گۆرینى لەکاتى پێویست.
3. دابین کردنى تاخم موس و زاویە بۆ گرێدەر وە نوکى کێلەى شفڵ وپلیتەى کێلەى شفڵ بۆبکات بەبەردەوامى وە برغى بەستانیان وە دانانیان لەکۆگا وە بەکارهینانى لەکاتى پێویست.
4. دابین کردنى گاز وەبەنزین و رونى ماکینەو رونى هایدرولیک وسى اویل مانگانە بۆ ئامیرو ئوتۆمبیلەکان.
5. ئامادە کردنى دەرخستەى تایبەت لەلایەن لیژنەى تایبەت بۆ ئامیرو ئوتۆمبیلەکان لەکاتى لە کار کەوتنى بەشە سەرەکیەکان وە چاککردنەوەیان لەلایەن لیژنەى تایبەت بۆدابین کرنى کە ل وپەلى پێویست لەکاتى چاککردنەوەیان وە وەرگرتنى لەلایەن لیژنە تا یبەت دواى چاککردنەوەیان.
6. دابین کردنى کەل وپەلى پێو یست لە لایەن لیژنەى کرین وە دانانى لەکۆگا وەبەکارهینانى لە کاتى پێویست بۆ چاککردنەوەى ئامیرو ئوتۆمبیلەکان .
7. بەکارهینانى گشت ئامیرەکان لە( شفل و گریدەرو شفل بۆب کات و قلاب و حادلە و تانکەر ئاوو تانکەر رەش ) رۆژانە بۆچاککردنەوەى شەقامەکان و خاوین کردنى گورەپانەکان لە زبل و پاشماوە وە پرکردنى کەندى سنورى شارەوانى وەخاوین کردنەوەى نزیک کەندەکان لە پاشماوە فرێ دانى بۆ ناو کەند وەتیکدانى خانوو بالەخانەى سەرپیچ لەسنورى شارەوانیمان وە هاوکارى کردنى بەشى هونەرى بۆ راپەراندنى ئیش و کارەکانیان لە پروژەکانیان وە هاوکارى کردنى تیمى قیرى سەروکایەتى شارەوانى لەکاتى قیرتاوکردنى سنورى شارەوانیمان وەهاوکارى کردنى تیمى قاشتەى شەقامەکان لەکاتى هاتنیان بۆ سنورى شارەوانیمان بۆ چاککردنى شەقام وە هاوکارى کردنى بەرگرى شارستنانى لەکاتى بەربونى ئاگر لەسنورى شارەوانى بە ناردنى ئامیرى شفل وە تانکەر ئاو بۆیان .
8. ناردنى چالاکى بەشى گەراج لە کرینى سوتەمەنى و چاککردنەوەى ئامیرو ئۆتۆمبیل وە چالاکى ئامیرەکان مانگانە بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر .

بەشى کۆگا
ئەم ئیش و کارانەى کە لە کۆگادا ئەنجام دەدرێن و کارى پێدەکەرێت:
ئەم کەل و پەلانەى کە دەکردرێت یاخود وەردەگیرێت لە لایەنى پەیوەندار وەک ( پەڕاوگە و چاپەمەنى و تایە و پاترى و سوتەمەنى و کەل و پەلى یدەکى تایبەت بە ئامێرەکان ....هتد ) کەبە چەند بەڵگە نامەیەک تۆمار دەکرێت و وە لە تۆمارى (سجل)ى تایبەت بە کەل و پەلەکان تۆمار دەکرێن بـەم شێوەیەى لایى خوارەوە .
1 . ئەم کەل و پەلانەى کەلە کۆگادا هەڵدەگیرێت بە بەڵگەنامەیەک داخونى کۆگا دەرکێت پێ ى دەوترێت ( بەڵگەنامەى داهاویشتەى کۆگایى) وە پاشان لە تۆمارى تایبەت بە کەل و پەلەکە تۆمار دەکرێت .
2. ئەم کەل و پەلانەى کەلە بڕگەى ( یەکەم ) داخون کرابوون و هەڵگیرابوون لە کۆگادا ، بە یاداشتێکى تایبەت بە دەرکردن کە تێیدا رەزامەندى جنابى بەرێوبەرى لەسەر بێت دەرهاویشتەى پێدەکرێت ، بە بەڵگەنامەیەک کە پێ ى دەوترێت ( بەڵگەنامەى دەرهاویشتەى کۆگایى ) .
3. هەندێک کەل و پەل بە ( بەڵگەنامەى داهاویشتەو دەرهاویشتەى کۆگایى ) پێدەکرێت .ئەم کەل و پەلانە بریتین لە ( موادی سائل بەگشتى و کەل و پەلى ئامێرەکان وەکو فلترات و روون و گشت کەل و پەلى یدەگ جگە لە ( تایە و پاترى و سیفە و مووسى گرێدەر و نوکى شۆڤەڵ و ....هتد )

پەیوەندی



ناونیشان : هەولێر /40 مەترى بەرامبەر رێکخراوى ڕاپەڕین
ژمارەى تەلەفۆن / 0662572563
E-mail : sharawani3_2007@yahoo.com

 

ژمارە

ناوى فەرمانبەر

پۆست

شوێنى کارکردن

بەشەکەى

ژمارەى تلفۆن

١

ئالا على حسن

بەرێوەبەری شارەوانى سێ

شارەوانى سێ

 

7510430408

٢

سرهد صلاح رشید

لێپرسراوى خزمەت گوزارى

شارەوانى سێ

 

7504559417

٣

عبدالستار پیرباڵ

 

شارەوانى سێ

بەشى ٢

7504461849

٤

یاسین ابراهیم

 

شارەوانى سێ

بەشى١

7504555533

٥

کەمەند سفێن فاضل

 

شارەوانى سێ

بەشى ٣

7504486085


.

له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 84
  • گشت رۆژه‌كان 9