بەرێوەبەرایەتى شارەوانى و خزمەتگوزارى و ژینگە پارێزى

بەرێوەبەرایەتى شارەوانى و خزمەتگوزارى و ژینگە پارێزى
سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە چەند بەرێوەبەرایەتیەک وچەند بەشێک پێک دێت ، هەریەکەو تایبەتمەندى خۆى هەیە لە ئەنجامدانى ئیش و کاەکان ،یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکان بەڕێوەەرایەتى خاوێن کردنەوەى شارەوانییە کە پێک دێت لە پێنج بەش ، هەریەک لە هۆبانەش سیستمێکى تایبەتى هەیە بۆ کارەکانى ، لەم هۆبانەدا گرینگیەکى تایبەت بە ئیش و کارەکان دەدرێت و وەبەردەوامیش لەلایەن ئەم بەشەوە چاودێرى دەکرێت .

بەشى خزمەتگوزارى پاککردنەوەى ناوشار /
•کارەکانى ئەم بەشە بەدوا داچوونى کارى پاککردنەوە یە لە سنورى هەر شەش بەرێوەبەایەتى شارەوانى لە رێگاى چەند لیژنە یەکەوە بە دواداچون دەکەن بۆ کارى بەڵێندەرەکان و رێکخستنى شەقامەکان و گۆرەپانەکان وە چۆنیەتى کۆکردنەوە و گواستنەوە و فرێدانى زبڵ بۆ ئەو شوینەى کە بۆى تەرخان کراوە .
•ئەو زبڵەى لـــــە ناو شارى هەولێر ڕۆژانە کۆ دەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ زبڵخانەى کانى قڕژاڵە نزیکەى (2000 ) تەن دەبێت لەو شوێنە بە شێوەیەکى هونەرى بە خۆڵ دادە پۆشرێت تاکو کاریگەرى نە مێنێت لە سەر ژینگە ، کارى کۆکردنەوەو گواستنەوەى پاشماوە لە رێگاى چوار کۆمپانیاى ناوخۆ ئەنجام دەدرێت،بەڵام کارى داپۆشین لەلایەن ئەم بەشەوە ئەنجام دەدرێت .
•سەبارەت بە پاشماوەى خانوو و باڵە خانەکان سیستەمێک داندراوە بۆ هاوڵاتیان بۆ نەهێشتنى دیاردەى فرى دانى پاشماوە لە شوێنى نەشیاو، دەبێت پاشماوەى خانوو و باڵە خانەکان بگوازرێتەوە بۆ شوێنى تەرخان کراو لەسەر رێگاى موسڵ ، ئەم سیستەمەش بە وەرگرتنى بارمتە (تامینات ) دەبێت لە کاتى دەرهێنانى مۆڵەت بۆ باڵخانە ، تەواوى پاشماوەکان و زبڵ و خاشاک بە خۆڵى خاوێن لە شوێنى دیاریکراو دادە پۆشرێت .
بەشى خزمەتگوزارى ناوچەکانى پیشەسازی/
کارەکانى ئەم بەشە بریتیە لە بە دواداچوونى بەردوام ، بۆ ناوچەکانى پیشەسازى باکوور و باشور و ملوپە ، و لێکۆلینەوە لە دەرهێنانى مۆڵەتى باڵەخانە و نەهێشتنى سەرپێچى و زێدەرۆیى بۆ ئەو ناوچانە و لە هەمان کاتدا ، پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى ڕۆژانە.

بــــەشى گومــــرگ /
کارەکانى ئەم بەشەش پێش کەش کردنى خزمەتگوزارى ڕۆژانەیە ، و بە دواداچوونى چاودێران بۆ نە هێشتنى سەرپێچی و زێدەرۆیى بە هەماهەنگى لەگەڵ لیژنەى گشت و کاڵ و قاییمقامیەت بۆ دانى نرخ لەسەر کاڵاکان ،هەروەها بەدواداچوون دەکات بۆ شوێنەکانى ( شوێنى عەلافان ، کۆگاکان، قەسابخانە ، مەیدانى ئاژەلان ، شەقامى موێڵ ، شەقامى گوێر )تاکو بازگە.

بــــــەشى گۆرستان /
کارەکانى ئەم بەشە بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنى گۆرستانەکانە بۆ نەهێشتنى سەرپێچی و دابینکردنى خزمەتگوزاریە بۆ هاولاتیان ، دروست کردنى گۆرستانێکى نۆێ لە نزیک کەسنەزان ، بە ناوى ( گۆرستانى ڕۆژ هەڵات ) ئەمەش بە یەکێک لە کارە هەرە باشەکانى شارەوانى دادەنرێت وە دانانى سیستەمێک بۆ دابەش کردنى زەوى گۆرستان بۆ هەر هاوڵاتیەک کە کەسێکى بمرێت پارەچە رەوى یەکى ( 80 ) هەشتا مەترى بە ناوى مردووەکە دەکرێت ، واتە دابەش کردنى پێشەکى ناکرێت کە جاران دەکرا سەبارەت بە مردووى بێ خاوەن ( گب عدلى ) بە نووسراو ئاراستەى شارەوانى دەکرێت لە رێگاى لیژنە یەکەوە دەنێژرێت لەگەڵ گشت زانیارى یەکان لە شوێنێکى تایبەت لە گۆرستان .

بـــــەشى ئامێرەکان /
کارەکانى ئەم بەشە بەدواداچون و چاککردنەوە ئامێرەکانى شارەوانیەهەروەها دابین کردنى ئامێرەکانى وەکو ( لۆلۆدەر و کرێن و بڵدۆزەر و شۆفەڵ ) بۆ بەرێوە بەراییەتیەکانى شارەوانیمان .

لیژنەى رێکخستنى شار


بۆ زیاتر ڕێکخستنى شارو بەدواداچوونى کەم و کورى یەکان چارەسەرکردنى بە زووترین کات لیژنەیەک پێک هێنراوە بە نوێنەرایەتى ئەم فەرمانگانەى لاى خوارەوە
1.سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / نوێنەرى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر .
2.بەرێوەبەرایەتى شارەوانى ( 1 ، 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 6 ).
3.قاییمقامى قەزاى ناوندى هولێر / نوێنەرى پارێزگاى هەولێر .
4.بەرێوەبەرایەتى پارک و باخچەکان .
5.بەرێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر .
6.بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر .
وابڕیارە نوێنەرى هەریەک لە ( بەرێوەبەرایەتى کاربا و بەرگرى شارستانى و ئاوەڕۆ ) بەشداربن لە لیژنەکە .

کـــــارو چالاکى لیــَژنەکە :-

ئەم لیژنەیە هەفتانە کۆبونەوە ئەنجام دەدات و بڕیار و پێشنیار لە سەر گرفتەکان دیارى دەکرێت و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆیان
ئو کارانەى لیژنەکە ئەنجامى داوە:-
1.گواستنەوەى پیشە دارەکان وەک ( تایە فرۆش ، پەنچەرچى و رۆن گۆر ، کارگەکانى PVC وALودارتاشى ) لە ناو شار بۆ ناوچەى پیشەسازى
2.گواستنەوەى شوێنى ( دارتاش ، علاف، تەنەکە چى ،کۆگاکان ) بۆ دەرەوەى شار .
3.بەردوام هەڵمەتى رێکخستى شەقام و بازار و لادانى سەرپێچى و زێدەڕویى وەک ( دانانى عاربانە ، هێنانەدەرەوەى کەل و پەل بۆ سەر شەقام و شوستە ).
4.بە دواداچوونى کارى پاککردنەوە و ئەنجام دانى هەڵمەتى پاککردنەوە بۆ بازاڕو شوێنە گشتى یەکان.
5.دەرکردنى رێنمایى بۆ دانانى گەراجى روون گۆر و پەنچەرچى بە شێوەى مۆدێرن .
6.دەرکردنى رێنمایى بۆ دانانى بەنزیخانەى مۆبایل و نەهێشتنى دیاردەى فرۆشتنى بەنزین بە دەبە .
7.دەرکردنى رێنمایى بۆ دانانى رێکلام بۆ رێکخستنى شەقامەکان .
8.هەڵمەتى لادنى سەرپێچى لە دەروازەکانى شار وەک کەپر و کابینە و فرۆشتنى مریشکى زیندوو و چارەسەرکردن و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەى شار .
9.بەدواداچون بۆ پاراستنى ژینگەو تەندروستى شوێنەگشتى یە کان .
10.بەدواداچون بۆ ناوچەى پیشەسازى بۆ قەدەغەکردنى دوکەڵى کارگەکان بەدانانى فلتەر .
11.دروست کردنى سیاج بۆ گۆرپانى بەتاڵ و گۆرستانەکان یاخود دروست کردنى پارک بۆ ئەوەى نەبێت شوێنى فرێدانى زبل.
12.پــرکردنەوەى کەند و شوێنـــەکان بە بـــەردەوامى بە پاشماوەى پرۆژەکان.
13.قەدەغە کردنى راوستانى سیارەى گەورە ( ترێلە ) لە گەرەکەکان بە دابین کردنى شوێنى راوەستانى سیارە .
14.نەهێشتنى خانووى زێدەرۆیى لە ناو گەرەکەکان شوێنە گشتى یەکان.
15.دابین کردنى شوێن بۆ گـــاز فرۆشان .
16.دابین کردنى شوێنى ئامێرى کارکردن ( شفل ، قلاب ، کرێن ).
17.دابین کردنى شوێنى ئاسن فرۆشان وکەل و پەلى کۆن ( دەرگاو و پەنجەرە ) لە ناوچەى پیشەسازى.
18.بەدواداچوونى کۆگاکان بۆ کەل و پەلى ماوە بە سەر چوو و نە هێشتنى سەرپێچى.


.

له‌سه‌ر هێڵ

  • ئێستا 158
  • گشت رۆژه‌كان 9